پاریس سانجێرمان شه‌رێكی گه‌وره له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه به‌رپا ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی هه‌وڵه‌كانی چڕ ده‌كاته‌وه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید .
له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی لیكیبی فه‌ڕه‌نسی باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه هه‌فته‌ی رابردوو كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان كارگێڕی پاریس سانجێرمان و براكه‌ی گریزمان ڕویداوه كه هاوكات بریكاری كاره‌كانیه‌تی سه‌باره‌ت به چوونی ئه‌و یاریزانه فه‌ره‌نسییه بۆ یانه پاریسییه‌كه.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه چڕكردۆته‌وه .
گریزمان له گرته ڤیدیۆی ماڵئاواییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به یانه‌ی داهاتووی نه‌كرد.
PM:02:05:15/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 7764
جار خوێنراوه‌ته‌وه