ناسر خلێفی گورزێكی كوشنده له ریاڵ مه‌درید ده‌دات
وێستگە سپۆرت-
ناسر خلێفی قه‌ته‌ری و سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت هه‌رچی زووه گرێبه‌ستی كیلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی نوێبكاته‌وه‌و له چنگی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بیپارێزێت .
له‌و باره‌یه‌وه رادیۆی مۆنتی كارلۆی فه‌ڕه‌نسی ئاشكرای كردووه كه كارگێڕی پاریس سانجێرمان ده‌ستی به گفتووگۆكانی كردووه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مباپێی فه‌ڕه‌نسی .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی باسكردووه ئه‌م هه‌وڵه‌ی ناسر خلێفی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مباپێ گورزێكی كوشنده‌یه له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌وه‌ی زیدانی راهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه ئاره‌زوویه‌كی زۆری هه‌یه بۆگواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه .
PM:01:48:15/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 7784
جار خوێنراوه‌ته‌وه