دوای به‌رشه‌لۆنه ریاڵ مه‌دریدش داوای یاریزانێكی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت تواناكانی رۆدریگۆ هێرناندزی ئیسپانی ویاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ده‌ستبهێنێت .
له‌و باره‌یه‌وه پێگه‌ی دۆن باڵۆن ئاشكرای كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌دان كه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ رۆدریگۆ هێرناندزی ئیسپانی و یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ئه‌تله‌تیك مه‌درید واژووبكه‌ن .
هێرناندز یه‌كێكه له یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی دیگۆ سیمۆنی راهێنه‌ری ئه‌تله‌تیكۆ پاش ئه‌وه‌ی هاوینی پێشوو به‌رامبه‌ر 25 ملیۆن یۆرۆ له ڤیاریاڵه‌وه رویكرده رۆخی بلانكۆس .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌ختده‌كاته‌وه كه پیرێزی سه‌رۆكی ریاڵ مه‌درید ئاماده‌یه گرێبه‌ستی فه‌رمی پێشكه‌شی ئه‌و یاریزانه بكات .
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه له ماوه‌ی رابردوودا رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرای كرد بوو كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش ئاره‌زوو ده‌كات ئه‌و یاریزانه بگوازێته‌وه‌و بیكاته جێگره‌وه‌ی بۆسكێتس.
PM:12:39:15/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4604
جار خوێنراوهتهوه