‌هه‌واڵێكی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌سه‌ر داهاتووی‌ نیمار بڵاو ده‌بێته‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

به‌ پێی راپۆرتی‌ رۆژنامه‌یه‌كی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ نیمار هیچ نیازێكی‌ نییه‌ له‌م هاوینه‌دا یانه‌كه‌ی‌ جێبهێڵێت و ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی‌ داهاتووش له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان به‌رده‌وام بێت . 

له‌و باره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی‌ لی‌ ده‌ سپۆرتی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ كه‌ نیمارله‌م هاوینه‌دا هیچ نیازێكی‌ نییه‌ یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان جێبهێڵت و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ پاریسییه‌ بۆ وه‌رزی‌ داهاتووش به‌رده‌وام بێت . 

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌كاتێكدایه‌  زۆرێك له‌سه‌رچاوه‌كان باس له‌ وه‌ده‌كه‌ن نیمار له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ تیپه‌كه‌ی‌ جێده‌هێڵێت و رووده‌كاته‌ یه‌كێك له‌ یانه‌كانی‌ ریاڵ مه‌درید یان مانچسته‌رسیتی‌ . 


PM:12:05:15/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 11348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری