ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس به ئه‌نجامێكی گه‌وره به رۆما دۆڕا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی رۆما بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆماركرد و به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام یاری لوتكه‌ی له یانه‌ی یۆڤانتۆس برده‌وه .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 37ی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا یانه‌ی رۆما له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی یۆڤانتۆسی كرد . یارییه‌كه به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام له‌سودی رۆما كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی رۆما فلۆرێنزی ودزیك تۆماریان كرد .
به‌و ئه‌نجامه خاڵه‌كانی رۆما بووه 62 خاڵ وله پله‌ی پێنجه‌مدایه‌و یۆڤانتۆسیش 89 خاڵی هه‌یه‌و له پله‌ی یه‌كه‌مدایه .
AM:10:16:13/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 5164
جار خوێنراوه‌ته‌وه