‌ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە لە خیتافی بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانی سەرەڕای یەكلایكردنەوەی نازناوەكە درێژەیدا بە سەركەوتنەكانی وبە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی خیتافی بردەوە .

 لە یارییەكانی هەفتەی 37ی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی خیتافی كرد .

لەخولەكی 39 ڤیداڵ گۆڵی یەكەمی بۆ بەرشەلۆنە تۆماركرد و تایمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتاییهات . لەتایمی دووەمداو لەخولەكی 89 داكونام بە هەڵە لەسەر خۆیان گۆڵی دووەمی تۆماركرد و یارییەكەش بەو ئەنجامە لە بەرژەوندی بەرشەلۆنە كۆتاییهات


PM:10:07:12/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 4400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌