‌ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید بە ئەنجامێكی گەورە دۆڕا

وێستگە سپۆرت-

یانەی ریاڵ مەدرید بە ئەنجامێكی گەورە وبە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بە ریاڵ سۆسیداد دۆرا . 

لە یارییەكانی هەفتەی 37ی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید بووە میوانی سۆسیداد . لەخولەكی شەش ئیبراهیم دیازگۆڵی یەكەمی بۆ ریاڵ مەدرید تۆماركرد ، لەخولەكی 26 میكیل مۆرینهۆ ئەنجامەكەی بۆ سۆسیداد یەكسانكردەوە .، تایمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتاییهات . 

لەتایمی دووەمداو لەخولەكی 57 زالدوای  گۆڵی دووەمی بۆ خاوەن یاریگا تۆماركرد و لەەخولەكی 67 یشدا ئەدێر گۆڵی سێیەم وكۆتایی بۆ سۆسیداد تۆماركرد و یارییەكەش بەو ئەنجامە لەسدی سۆسیداد كۆتاییهات . 

بەو شكستە خاڵەكاین ریاڵ لە 68 خاڵدا مایەوەو لە پلەی سێیەمدایە و سۆسیدادیش بە 50 خاڵ لە پلەی هەشتەمدایە .



PM:09:45:12/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 5604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌