ڤیدیۆ.. مان سیتی نازناوی پریمه‌رلیگی به‌ده‌ستهێنا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بووه پاڵه‌وانی خولی نایابی ئینگلیزی پاش ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی كۆتاییدا له یانه‌ی برایتۆنی برده‌وه .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 38 وكۆتایی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی برایتۆن له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی مان سیتی كرد . یارییه‌كه به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له سودی مان سیتی كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی سیتی ئه‌گویرۆ ولاپۆرت و مه‌حره‌ز و گۆندۆگان تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی برایتۆنیش گلین مۆرای تۆماری كرد .
به‌و شێوه‌یه‌ش مان سیتی بۆ ساڵی دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك و بۆ شه‌شه‌م جار له‌مێژوویدا بووه پاڵه‌وانی خولی ئینگلیزی .
PM:06:45:12/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2812
جار خوێنراوه‌ته‌وه