ئەتلەتیكۆ مەدرید بەرشەلۆنە بێ هیوا دەكات
وێستگە سپۆرت-
یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یارییەكی پڕگۆڵدا لە یانەی ڤالێنسیای بردەوە ونەیهێشت ئەم هەفتەیە بەرشەلۆنە ئاهەنگی سەركەتن بگێڕێت .
لە یارییەكانی هەفتەی 34ی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید میوانداری یانەی ڤالێنسیای كرد . یارییەكە بە سێگۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لەسودی ئەتلەتیكۆ كۆتاییهات .
لەخولەكی نۆ مۆراتا گۆڵی یەكەمی بۆ ئەتلەتیكۆ تۆماركرد , لەخولەكی 36 كیڤن گامیرۆ گۆڵی یەكسانی بۆ ڤالێنسیا تۆماركردەوە . لەتایمی دووەمداو لەخولەكی 49 گریزمان گۆڵی دووەمی بۆ خاوەن یاریگا تۆماركرد . بەڵام لەخولەكی 77 دانیال پاریخۆ گۆڵی دووەم ویەكسانی بۆ ڤالێنسیا تۆماركردەوە . لە كۆتایشداو لەخولەكی 81 ئەنخێل كۆریا گۆڵی سێیەم ویەكسانی بۆ ئەتلەتیكۆ مەدرید تۆماركرد.
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی ئەتلەتیكۆ بووە 71 خاڵ ولە پلەی دووەمدایە بە جیاوازی نۆ خاڵ لەدوای بەرشەلۆنەوە .
PM:10:33:24/04/2019
ئهم بابهته 3944
جار خوێنراوهتهوه