بەرشەلۆنە نرخی ماڵكۆم دیاری دەكات
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نرخی دەستبەرداربون لە تواناكانی مالكۆمی بەرازیلی و یاریزانی هێڵی پێشەوەی یانەكەی ئاشكرا دەكات .
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاماژەی بەوە كردووە كە یانەی بەرشەلۆنە نایەوێت هەروا بە ئاسنی دەستبەردارى تواناكانی مالكۆمی بەڕازیلی بێت ، بەڵام لە حاڵی دەستبەرداربونیش لەو یاریزانە ئامادە نییە كەمتر لە 70 ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشێت .
هاوینی پێشوو یانەی بەرشەلۆنە ئەو یاریزانەی لە بۆردۆی فەرەنسیەوە گواستەوە ڕیزەكانی بەرامبەر 41 ملیۆن یۆرۆ وبەڵام زۆر كەم پشت بە تواناكانی دەبەسترێت لەلایە ڤالڤێردی راهێنەری یانە كەتەلۆنییەكەوە .
لە كۆتایشدا ماركا ئاماژەی بەوە كردووە كە یانەی ئینتەرمیلان ئارەزوو دەكات ئەو یاریزانە بەخواستن لە هاوینەدا بگوازێتەوە ریزەكانی ودواتریش مافی كڕینی یەكجاری هەبێت .
PM:10:35:27/03/2019
ئهم بابهته 1952
جار خوێنراوهتهوه