‌رۆناڵدۆ له‌ به‌رشه‌لۆنه‌یه‌

وێستگە سپۆرت-

كریستیانۆ رۆناڵدۆی‌ پرتوگالی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆسی‌ ئیتاڵی‌ ئه‌مرۆ گه‌یشته‌ شاری‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كه‌ته‌لۆنیا .

رۆژنامه‌ی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی‌ ئیسپانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ گه‌یشتۆته‌ شاری‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ، مه‌به‌ستی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ بۆ پشكنینی‌ زیاتری‌ پێكانه‌كه‌یه‌تی‌ كه‌ له‌ یاری‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی‌ سڕبیا دووچاری‌ هات پێش ئه‌وه‌ی‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شاری‌ تۆرینۆ وپه‌یوه‌ندیكردنه‌وه‌ به‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆسه‌وه‌  .

به‌هۆی‌ ئه‌و پێكانه‌وه‌ پێشبینی‌ ده‌كرێت رۆناڵدۆنه‌توانێت به‌رامبه‌ر ئه‌یاكس یاری‌ بكات .  


PM:08:54:27/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری