لێدوانێكی كۆتینهۆ مشتومڕێكی زۆر دروست ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
لێدوانێكی فلیپ كۆتینهۆی به‌ڕازیلی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌رگا به‌ڕووی ئه‌و یاریزانه ده‌كاته‌وه بۆ یانه‌كه‌ی پێشووی .
له‌میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ پێگه‌ی سپۆرت میدیا سێتی ئیتاڵی كۆتینهۆ ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌میشه ئینته‌رمیلان له دڵی دایه وهاوكات له ئێستاشدا چه‌ندین هاوڕٍێی هه‌یه له‌و یانه‌یه . وتیشی یادگاری خۆشم له‌گه‌ڵ ئینته‌رمیلان هه‌یه .
لای خۆشییه‌وه رۆژنامه‌ی كاڵچیۆ میركاتۆ باسی ئه‌وه‌ی كردووه ئه‌م لێدوانه‌ی كۆتینهۆ ئه‌و یاریزانه له یانه ئیتاڵییه‌كه نزیك ده‌كاته‌وه و هانده‌رانی نێراتزۆریش به خۆشحاڵییه‌وه پێشه‌وازی له گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆتینهۆ ده‌كه‌ن .
كۆتینهۆ له ساڵی 2008 ڕویكرده یانه‌ی ئینته‌رمیلان ، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له‌خوله‌كی ئیتاڵی 28 یاری ئه‌نجامدا وسێ گۆڵیشی تۆماركرد . له ساڵی 2013 ڕویكرده یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ وله ئێستاشدا یاریزانی به‌رشه‌لۆنه‌یه .
PM:08:33:27/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 5040
جار خوێنراوه‌ته‌وه