به‌رشه‌لۆنه دوو یاریزانی خۆی ده‌كاته قوربانی بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستێك
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری دوو یاریزانی یانه‌كه‌ی بێت له پێناو به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی ماركۆس راشفۆردی ئینگلیزی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مان یونایتد .
له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه قورسه هه‌ر وا به ئاسانی یانه‌ی مان یونایتد ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ماركۆس رشفۆرد بێت بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه .
رۆژنامه‌كه باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماده‌یه كۆتینهۆ بخاته نێو گرێبه‌ستی گواستنه‌وه‌ی راشفۆرده‌وه . ئه‌گه‌ر یانه ئینگلیزییه‌كه به‌مه‌ش ڕازی نه‌بوو به‌رشه‌لۆنه ماڵكۆمی به‌ڕازیل ده‌خاته نێو گرێبه‌سته‌كه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی ئه‌و یاریزانه .
PM:12:33:27/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 4312
جار خوێنراوه‌ته‌وه