یانه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌یه‌وێت مۆرینهۆ بكاته راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی
وێستگە سپۆرت-
له ئێستادا چه‌ندین یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وروپی چاویان له به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی جۆێ مۆرینهۆی پرتوگالی وراهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی مان یونایتد وله‌ونێوه‌نده‌شدا یانه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كرو هه‌وڵ بۆ مۆرینهۆ ده‌دات .
پێگه‌ی سكای سپۆرتسی بریتانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له ئێستادا چه‌ندین یانه‌ی گه‌وره چاویان له‌به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی مۆرینهۆیه له‌نمونه‌ی یانه‌كانی ئینته‌رمیلان وپاریس سانجێرمان . به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕواننه‌كراوه یانه‌ی ئیڤه‌رتۆنی ئینگلزییه كه هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه تا ئه‌وه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره‌ی پرتوگالییه رازی بكات راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌یان وه‌ربگرێـت .
له كۆتایشدا پێگه‌كه باسی ئه‌وه ئه‌كات قورسه مۆرینهۆ به راهێنه‌رایه‌تی ئیڤه‌رتۆن رازی بێت چونكه ده‌یه‌وێت ئه‌ركی یانه‌یه‌ك وه‌ربگرێت كێبڕكێی نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان بكات .
PM:12:10:27/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 4656
جار خوێنراوه‌ته‌وه