مباپێ وباوكی بۆچونه‌كانیان زۆر پێچه‌وانه‌ن له‌سه‌ر ریاڵ مه‌درید
وێستگە سپۆرت-
رۆژنامه‌یه‌كی ئینگیلزی جه‌ختده‌كاته‌وه كه باوكی مباپێ ئاره‌زوو ده‌كات وه‌رزی داهاتوو كوڕه‌كه‌ی درێسی یانه‌ی شاهانه بپۆشێت ، به‌ڵام مباپێ ئه‌و ئاره‌زووه‌ی نییه .
رۆژنامه‌ی زه‌سه‌نی بریتانی ئاشكرای ده‌كات كه باوكی كیلیان مباپێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌رده‌وام له گفتووگۆدایه تا ئه‌وه‌ی وه‌رزی داهاتوو مباپێ رووبكاته یانه‌ی شاهانه . به‌ڵام خودی یاریزانه‌كه ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات كه بۆ وه‌رزی داهاتووش پارێزگاری له درێسی یانه‌ی پاریس سانجێرمان بكات تا ئه‌وه‌ی بتوانێت نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ یانه پاریسییه‌كه ده‌ستبه‌ر بكات .
له كۆتایشدا زه‌سه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه مباپێ خۆشحاڵه له پرۆژه‌كه‌ی پاری سانجێرمان و ماڵئاوییكرددنیان له قۆناغی 16ی یانه پاڵه‌وانه‌كان هیچ بۆچونی مباپێی نه‌گۆڕیوه له باره‌ی رۆشتنی بۆ یانه‌ی شاهانه .
AM:11:50:27/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3456
جار خوێنراوه‌ته‌وه