‌به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌یه‌وێت سته‌م له‌ راكیتیچ بكات

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ سته‌م له‌ ئیڤان راكیتیچی‌ كرواتی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ ده‌كات  وئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌و یاریزانه‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ جێبهێڵێت . 

پێگه‌ی‌ ئی ئێس پی‌ ئێن  ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌رپرسانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێت موچه‌ی‌ راكیتیچ به‌رز بكه‌نه‌وه‌ ،
ئه‌مه‌ش وا له‌و یاریزانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ گواستنه‌وه‌كانی‌ ئه‌م هاوینه‌دا هه‌وڵی‌ جێهێشتنی‌ تیپه‌كه‌ی‌ بدات .

ئه‌و پێگه‌یه‌ جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ له‌ حاڵی‌ ده‌ستبه‌رداربون له‌ تواناكانی‌ ئه‌و یاریزانه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ یانه‌كانی‌ پاریس سانجێرمان ومان یونایتد و ئینته‌رمیلان هه‌وڵی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ده‌ده‌ن . 


 


AM:11:19:27/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری