‌ڤیدیۆ .. ئیتاڵیا نیو ده‌رزه‌ن گۆڵی‌ له‌ لیشتنشتاین كرد

وێستگە سپۆرت-

هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتاڵیا ئه‌نجامێكی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی‌ لیشتیشتاین تۆماركرد و به‌ شه‌ش گۆڵی‌ بێ وه‌ڵام لێی برده‌وه‌ . 

له‌ یارییه‌كانی‌ پاڵاوتنی‌ یۆرۆ 2020 ئیتاڵیا میوانداری‌ لیشتیشتاینی‌ كرد . یارییه‌كه‌ به‌ شه‌ش گۆڵی‌ بێ وه‌ڵام له‌سودی‌ ئیتاڵییه‌كان كۆتایهات . 

شه‌ش گۆڵه‌كه‌ی‌ ئیتاڵیا هه‌ریه‌كه‌ له‌ ستیڤانۆ سینسی‌ وڤێراتی‌ وكواریارێلا دوو گۆڵ و مویس كین ولیوناردۆ بافۆڵیتی‌ تۆماربیان كرد . 

 به‌و بردنه‌وه‌یه‌ خاڵه‌كانی‌ ئیتاڵیا بووه‌ شه‌ش خاڵ وسه‌روو ریزبه‌ندی‌ كۆمه‌ڵه‌ی 10ی‌ گرتووه‌ . 



AM:01:00:27/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری