‌یاری‌ دۆستانه‌ .. به‌ڕازیل له‌ چیكی‌ برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

له‌ یارییه‌كی‌ دۆستانه‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌ڕازیل به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ چیكی‌ برده‌وه‌ .

له‌نێو یاریگای‌ ئه‌دین ئه‌رینا چیك  میوانداری‌ به‌ڕازیلی‌ كرد . تایمی‌ یه‌كه‌م له‌خوله‌كی‌ 37 بافلیكا گۆڵی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ چیك تۆماركرد وتایمی‌ یه‌كه‌م به‌و تاكه‌ گۆڵه‌ كۆتایهات .

تایمی‌ دووه‌م به‌ڕازیل گه‌ڕایه‌وه‌ كه‌شی‌ یارییه‌كه‌و له‌خوله‌كی‌ 49 رۆبێرتۆ فێرمینهۆ گۆڵی به‌رامبه‌ری‌ بۆ به‌ڕازیل تۆماركرده‌وه‌. دواترو له‌خوله‌كی‌ 83 گابرێل خیسۆس گۆڵی‌ دووه‌می‌ بۆ به‌ڕازیل تۆماركرد . هه‌مان یاریزان له‌خوله‌كی‌ 90 گۆڵی‌ سێیه‌می‌ بۆ به‌رازیل تۆماركرد ویارییه‌كه‌ش به‌و ئه‌نحامه‌ له‌سودی‌ سامبا كۆتایهات .  


AM:12:41:27/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری