‌رامۆس بە وێنەیەک هەرایەکی گەورە لە ریاڵ مەدرید دەنێتەوە

وێستگە سپۆرت-

سێرجۆ رامۆس کاپتنی یانەی ریاڵ مەدرید هەرایەکی گەورە دەنێتەوە کە زۆر کەس ئەو کارەی ئەو بە پەڵپێگرتن  ناودەبەن ، وە ئەم کارەی ئەمجارە هەموو سنورەکان دەبەزێتنێت .

رامۆس وەک گاڵتە پێکردن بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی بڵاوکردوەتەوە ، کە بوەتە هۆی تورەکردنی هەوادارانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و هەرایەکی گەورەی ناوەتەوە.

راموس وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت منداڵیکی هەڵگرتوە کە شوشەیەکی شیری گرتوە بە دەستیەوە و وێنەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی لەسەر داناوە.

ئەو وێنەیەش گوزارشت لە دۆرانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات بەرامبەر  بە یانەی ریاڵ مەدرید کە بە ئەنجامی 3-1 دۆڕا.



PM:02:06:10/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 8180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌