یانەی بەرشەلۆنە گورزێکی بەر کەوت
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنە یەکێک لە ئەستێرەکانی لە هێڵی ناوەڕاست لەدەستدا بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک بەوەش لەم هەفتەیە لە چەند یاریەکە ناتوانێت بەشداری بەو یاریزانە بکات.
یانەی کەتەلۆنی لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردەوە کە ئەرتور میلۆ یاریزانی بەرازیلی بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەی 3 بۆ 4 هەفتە دوور دەکەوێتەوە لە یاریکردن.
ئەرتور توشی پێکان هات لە یاری کلاسیکۆ لەبەرامبەر یانەی ریاڵ مەدرید لە یاری چونی نیوەی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا .
بەو پێکانەش ئەرتور بۆ سێ یاری گرنگی بەرشەلۆنە دوور دەکەوێتەوە کە دوو یاری کلاسیکۆی جامی شای ئیسپانیا و خولی لالیگا هەروەها لە یاری خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر لیۆنی فەرەنسی .
بەرشەلۆنە بۆ جیگرەوەی پشت دەبەستێت بە فیدال .
PM:03:01:09/02/2019
ئهم بابهته 6264
جار خوێنراوهتهوه