‌ڕاهێنەری یانەی نەورۆز دەستی لەکارکێشایەوە

وێستگە سپۆرت-

لە هەفتەی 14 ی خولی نایابی کوردستان یانەی نەورۆز لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی پێشمەرگەی هەولێر یاریکردو توشی شکستێکی گەورە بوو بەئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک دوای ئەو شکستە ڕاهێنەری یانەی نەورۆز دەستی لەکارکێشایەوە.

لەکۆی 14 یاری یانەی نەورۆز بەسەرپەرشتی خەسرەو گورن یانەکە تەنها پێنج یاری بردوەتەوەو لە شەش یاری یەکسان بوون و سێ یاریش شکستیان هێناوە.

یانەکە ئێستا بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ لەپلەی چوارەمی ڕیزبەندی خولی نایابی کوردستان دەبینرێت.

خەسرەوگورن پێنجەم ڕاهێنەرە لەخولی نایابی کوردستان کە دەست لەکاربکێشتەوە دوای ئەوەی ڕاهێنەری یانەکانی برایەتی و شێروانە و ئاکرێ و گازی باکور بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیانەوە دەستیان لەکارکێشایەوە.


PM:11:11:02/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 2540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری