ڕاهێنەری یانەی برایەتی دەستی لەکار کێشایەوە
وێستگە سپۆرت-
بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەی برایەتی لەخولی نایابی کوردستان یوسف کاکی ڕاهێنەری یانەکە دەستی لەکارکێشایەوە.
ئێواره‌ی ، 5 ی 1ی2019، ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی برایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام دا و تێیدا جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه یاری داهاتووی یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئاكرێ ده‌بێته دوایین ده‌رفه‌ت بۆ ده‌سته‌ی هونه‌ری یانه‌كه بەڵام دوای کۆبونەوەکە راهێنەری یانەکە نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەشی یانەکەی کرد.
یوسف کاکی لەسەرەتای ئەم وەرزەوە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی برایەتی وەرگرت و ئێوارەی ئەمڕۆش دەستی لەکارکێشایەوە.
برایه‌تی ئه‌م وه‌رزه به راهێنه‌رایه‌تی یووسف كاكی له خولی نایابی كوردستان له كۆی 11 یاری، 6 یاری دۆڕاندووه، 5 به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه و ته‌نیا یه‌ك یار بردۆته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش برایه‌تی 7 گۆڵی كردووه و 16 گۆڵیان لێكراوه.
وەرزی ڕابردوو یانەی برایەتی لەخولی نایابی کوردستان توانی پلەی دووەمی خولەکە بەدەست بهێنێت.
AM:11:48:06/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 3420
جار خوێنراوه‌ته‌وه