ساوسهامپتۆن زنجیرە بردنەوەکانی ئارسناڵی تێکشکاند
وێستگە سپۆرت-
لە یارییەکانی گەری ١٧ی خولی ئینگلتەرا، ئارسناڵ دوور لە یاریگاو هاندەرانی بووە
میوانی یانەی ساوسهامپتۆن و لە ئەنجامدا یاریەکەی ٣-٢ پێدۆڕاند.
دوای ٢٢ یاری لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکان، یانەی ئارسناڵ توشی یەکەم دۆڕان هات و لە
دەرەوەی یاریگای خۆی ٣-٢ بە یانەی ساوسهامپتۆن دۆرا.
گۆڵەکانی ساوسهامپتۆن یاریزانان" ئینگس دوو گۆڵ و ئۆستن لە خولەکەکانی ٢٠ و ٤٤ و ٨٥ تۆماریان
کرد.
هەردوو گۆڵی ئارسناڵ" میختاریان لە خولەکەکانی ٢٨ و ٥٣ تۆماری کرد.
بەم شکستە ئارسناڵ بە٣٤ خاڵ دابەزی بۆ پلەی پێنجەمی خولەکە.
PM:08:03:16/12/2018
ئهم بابهته 892
جار خوێنراوهتهوه