نرخەکەیان بۆ بەرشەلۆنە دیاریکرد
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنەی
ئیسپانی لە ماوەی ڕابردوودا گرنگییەکی تەواوی بە میرالیم پیانیچ داوە، یۆڤانتۆسیش
نرخی دەستبەرداربوون لەو یاریزانە ئاشکرادەکات.
ڕۆژنامەی توتۆ
میرکاتۆی ئیسپانیا لە دەرچووی ئەمڕۆیدا ڕاپۆرتێکی لەسەر بەرشەلۆنەو هەوڵدانی بۆ
پیانیچ بڵآوکردۆتەوە، بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەکە، یۆنتۆس مەرجێکی هەیە بۆ
دەتسبەرداربوون لەو یاریزانە، ئەویش پێویستە بەرشەلۆنە بۆ کڕینی ئەو یاریزانە ٨٠
ملیۆن یۆرۆ بدات.
یانەی بەرشەلۆنە
گرنگییەکی تەواوی لە ماوەی ڕابردوودا بەو یاریزانە داوە، چونکە یەکێکە لە ئەستێرە
دیارەکانی یانەی یۆڤانتۆس و ٤٤ یاری لە وەرزی ڕابردوودا ئەنجامداوە.
AM:10:59:20/06/2018
ئهم بابهته 1145
جار خوێنراوهتهوه