‌ڕیاڵ مەدرید دواین ڕاهێنان لە مەدرید دەکات

وێستگە سپۆرت-


یانەی ریاڵ مەدرید بەر لەوەی کە گەشتەکەی بۆ ئەڵمانیا ئەنجامبدات، دواین ڕاهێنان لە شاری مەدرید ئەنجامدەدات.

ڕۆژی سێشەممە ڕیاڵ مەدرید گەشتی شاری میونخی ئەڵمانیا دەکات، تاکوو لە یاری ڕۆیشتنی قۆناغی نیوەی کۆتاییدا ڕووبەڕوی یانەی بایرن میونخ ببێتەوە.

بەر لەوەی کە شاندی ڕیاڵ مەدرید ئەو گەشتەیان ئەنجامبدەن، ڕۆژی دووشەممە دواین ڕاهێنان لە شاری مەدرید بە بەرچاو هاندەرانەوە ئەنجامدەدەن.


ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە، یانەی ریاڵ مەدریدو بایرن میونخ کاتژمێر ٩:٤٥ خولەکی شەو لە یاریگای ئەلیانز ئارینا بەیەکدەگەن.


PM:08:34:22/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌