ڤیدیۆ.. كریستاڵ پاڵاس بووە پاڵەوانی جامی یەكێتی ئینگلتەرا
وێستگە سپۆرت-
یانەی مانچستەر سیتی ئەم وەرزە دەستبەتاڵ دەرچوو نازناوی جامی یەكێتی ئینگلتەراشی بەرانبەر كریستاڵ پاڵاس لەدەست دا.
لە یاریی كۆتایی جامەكە و لەسەر یاریگای وێمبڵی، كوڕانی پێپ گواردیۆلا ڕووبەڕووی كریستاڵ پاڵاس بوونەوە، لە خولەكی 16 ئیزی گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی كریستاڵی تۆمار كرد، لە خولەكی 36 ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ سیتی هەژمار كرد، بەڵام عومەر مەڕمووش لە جێبەجێكردنی سەركەوتوو نەبوو، نیوەی یەكەم بەو تاكە گۆڵە كریستاڵ پێشكەوت.
هەرچی نیوەی دووەم بوو، سیتی هەوڵی زۆری بۆ یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكە دا، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و یارییەكەش بەو تاكە گۆڵە لە سوودی كریستاڵ پاڵاس كۆتایی هات
بەو شێوەیە یانەی كریستاڵ پاڵاس بۆ یەكەمجار لە مێژوویدا نازناوەكەی بە دەستهێنا
PM:08:25:17/05/2025
ئهم بابهته 2752
جار خوێنراوهتهوه