ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە ڕیمۆنتاداى بەسەر ئەتلەتیکۆ مەدرید دا کرد
وێستگە سپۆرت-
یانەى بەرشەلۆنە ریمۆنتاداى بەسەر ئەتلەتیکۆدا کرد و 4-2 لێی بردەوە
لە یارییەکانى هەفتەى 28ى خولى ئیسپانى ئەتلەتیکۆ مەدرید میواندارى بەرشەلۆنەى کرد، یارییەکە 4-2 تەواو بوو
دوو گۆڵەکەى ئەتلەتیکۆ جولیان ئەلڤارێز و سۆرلۆس لە خولەکەکانى 45و 70 تۆماریان کرد و چوارگۆڵەکەى بەرشەلۆنەش لیڤاندۆڤسکى و فیران تۆرێس دوو گۆڵ و لامین یاماڵ لە خولەکەکانى 72 و 78 و 91 و 97 تۆماریان کرد
بەو ئەنجامە خاڵەکانى بەرشەلۆنە بووە 61 خاڵ و لە پلەى یەکەمدایە و ئەتلەتیکۆ مەدریدیش 56خااڵى هەیە و لە پلەى سێیەمدایە
AM:12:59:17/03/2025
ئهم بابهته 1264
جار خوێنراوهتهوه