ڤیدیۆ.. نیوکاسڵ لە لیڤەرپوڵى بردەوە و بووە پاڵەوانى جامى کاراباو
وێستگە سپۆرت-
یانەى نیوکاسڵ 2-1 شکستى بە یانەى لیڤەرپوڵ هێنا و بۆ یەکەمجار و دواى 70 ساڵ بووە پاڵەوانى جامى کاراباو
لە یارى کۆتایی جامەکە و لەسەر یاریگاى وێمبڵى ناودار یانەى نیوکاسڵ ڕووبەڕووی لیڤەرپوڵ بوەوە ، یارییەکە 2-1لە سودى نیوکاسڵ کۆتاییهات.
دوو گۆڵەکەى نیوکاسڵ جان بۆرن و ئیساک لە خولەکەکانى 45 و53 تۆماریان کرد وگۆڵەکەى لیڤەرپوڵیش چێزا لە خولەکى زیادکراو تۆمارى کرد
بەو شێوەیە نیوکاسڵ بۆیەکەمجار لە مێژووی یانەکەدا و دواى 70 ساڵ بووە پاڵەوانى جامەکە.
PM:09:19:16/03/2025
ئهم بابهته 300
جار خوێنراوهتهوه