‌ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید بە زەحمەت لە ناپۆلى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى ریاڵ مەدرید بە زەحمەت و 3-2 لە ناپۆلى بردەوە.

لە یارییەکانى جەولەى دووەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا و لە کۆمەڵەى سێیەم یانەى ریاڵ مەدرید بووە میوانى ناپۆلى یارییەکە 3-2 لە سودى یانەى شاهانە کۆتاییهات.

سێ گۆڵەکەى ڕیاڵ مەدرید ڤینیسیۆ و بیلینگهام و میریت بە هەڵە لە خولەکەکانى 27 و 34 و 78 تۆماریان کرد، دوو گۆڵەکەى ناپۆلیش ئۆستیگارد و زیلینسکى لە خولەکەکانى 19 و 54 تۆماریپان کرد.

بەو بردنەویە خاڵەکانى ڕیاڵ مەدرید بووە شەش خاڵ و لە پلەى یەکەمدایە و ناپۆلیش بە سێ خاڵ لە پلەى دووەمدایە .


AM:12:00:04/10/2023


ئه‌م بابه‌ته 2484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌