ڤیدیۆ.. وڵفرهامتۆن بردنەوەکانى مان سیتى ڕاگرت
وێستگە سپۆرت-
یانەى وڵفرهامتۆن بردنەوەکانى مان سیتى ڕاگرت و 2-1 لێی بردەوە.
لە یارییەکانى هەفتەى حەوتى خولى ئینگلیزى یانەى مان سیتى بوە میوانى وڵفرهاتمۆن ، یارییەکە 2-1 لە سودى وڵفرهامتۆن کۆتاییهات.
دوو گۆڵەکەى وڵفرهامتۆن رۆبن دیاز بە هەڵە و هوانگ هى تشان لە خولەکەکانى 13 و 66 تۆماریان کرد ، تاکە گۆڵەکەى سیتیش جولیان ئەلڤارێز لە خولەکى 58 تۆمارى کرد.
بەو شکستە خاڵەکانى مان سیتى لە 18 خاڵدا مایەووە و لە پێشەنگى ریبزەندى دایە .
PM:07:36:30/09/2023
ئهم بابهته 560
جار خوێنراوهتهوه