ڤیدیۆ.. ئینگلتەرا یارى لوتکەى لە ئیتاڵیا بردەوە
وێستگە سپۆرت-
هەڵبژاردەى ئینگلتەرا 2-1 شکستى بە هەڵبژاردەى ئیتاڵیا هێنا.
لە یارییەکانى پاڵاوتنى گەیشتن بە یۆرۆى 2024 و لە کۆمەڵەى سێیەم ئینگلتەرا بووە میوانى ئیتاڵیا، یارییەکە 2-1 لە سودى ئینگلتەرا کۆتاییهات.
دوو گۆڵەکەى ئینگلتەرا دیکلاین ڕایس و هارى کین لەخولەکەکانى 13 و 44 تۆماریان کر، تاکە گۆڵەکەى ئیتاڵیاش ماتیۆ ڕیتیگى لە خولەکى 56 تۆمارى کرد.
بەو بردنەوەیە ئینگلتەرا بووە خاوەنى یەکەمین سێ خاڵ لە کۆمەڵەکەیدا.
AM:12:50:24/03/2023
ئهم بابهته 1524
جار خوێنراوهتهوه