‌ڤینیسۆس لەگەڵ ئەنچلۆتی زۆر جیاوازترە

وێستگە سپۆرت-

ڤینیسۆس جۆنیۆر بۆ دووەم یاری لەسەر یەک گۆڵی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمار کرد و توانی هاتریک بکات. 

ئەمڕۆ لە یارییەکی دۆستانەدا هەڵبژاردەی بەڕازی لە دژی هەڵبژاردەی ئیندۆنیسیا یاریان کرد. 

کوڕانی سامبا توانیان بە ئەنجامێکی گەورە و بە 7 گۆڵی بێ وەڵام لە ئەندۆنیسیا ببەنەوە، وە ڤینیسۆس جۆنیۆری هێرشبەری هەڵبژاردەکە و یانەی ڕیاڵ مەدرید توانی هاتریک لە یارییەکەدا تۆمار بکات.

ئەوەی تێبینی دەکرێت ڤینیسۆس جۆنیۆر لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل و لەژێر سەرپەرشتی کارلۆ ئەنچلۆتیدا ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات و لە دواین 20 یاری هەڵبژاردەکەدا بەشداری لە 15 گۆڵدا کردووە، 11 گۆڵ و 4 ئەسیست.

بەڵام یاریزانەکە لە ماوەکانی ڕابردوودا بەهۆی ئەو ئاستە خراپەی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدریددا پێشکەشیکرد ڕووبەڕووی ڕەخنە و ناڕەزایەتییەکی زۆری هاندەرانی یانەکە بووەوە و هەموان داوای یەدەگکردن و یاری پێ نەکردنی ئەو یاریزانەیان دەکرد.

ڤینی لە دواین 15 یاری لەگەڵ ڕیاڵ مەدریددا تەنها 2 گۆڵی تۆمار کردووە، کە ئەوە خراپترین ئامارە بۆ یاریزانەکە لەو ساتەوەی پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە کردووە.  


PM:05:56:17/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری