‌ڤاندایک دەیەوێت درێسی بارشەلۆنا بپۆشێت.

وێستگە سپۆرت-

ڤێرجل ڤاندایک دەیەوێت بەر لە کۆتایی هاتنی کاروانە وەرزشییەکەی، بە درێسی بارشەلۆناشەوە یاری بکات. 

دوای ئەوەی هانسی فلێکی ڕاهێنەری بارشەلۆنا لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکرد کە ئەگەر یانەکە بیانەوێت کێبڕکێی جددی لەسەر دوو نازناوی گەورەی وەکو لالیگا و چامپیۆنسلیگ بکەین، دەبێت یانەکە بیر لە ئەنجامدانی چەند گرێبەستێک بکاتەوە و گرنگترینیان هێنانی بەرگریکارێکە، وە یانەکە چەند بەرگریکارێکی ئەوروپایان خستووەتە ژێر چاودێری خۆیانەوە. 

ڤێرجل ڤاندایکی بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی لیڤەرپوڵیش خواستی پۆشینی درێسی بارشەلۆنای هەیە و دەیەوێت لە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوڵدا پەیوەندی بە بارشەلۆناوە بکات، بەو شێوەیەش گواستنەوەی ڤاندایک بۆ بارشەلۆنا بە خۆڕایی دەبێت. 

بەپێی هەواڵی هەندێک لە سەرچاوەکان یاریزانە هۆڵەندییەکە بە بریکارەکەی ڕاگەیاندووە کە پێنشیاری بەرگریکارەکە بۆ بارشەلۆنا بکات، لەبەر ئەوەی ڤاندایک دەیەوێت لە ئێستادا کە لە ئاست بەرزی خۆیایەتی بچێتە بارشەلۆنا و لە ژێر سەرپەرشتی هانسی فلێکدا یاری بۆ ئەو یانەیە ئەنجام بدات.  


PM:01:33:14/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌