مایکل کاریک دوورخرایەوە.
وێستگە سپۆرت-
یانەی مانچستەر یونایتد مایکل کاریکی ڕاهێنەری یانەکەی بەهۆی خراپی ئەنجامەکانییەوە دوورخستەوە.
فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە دوای زنجیرەیەک کۆبونەوە لە لایان ئەندامانی کارگێڕی یانەی مانچستەر یونایتد بڕیاری دوورخستنەوەی مایکل کاریکیان دا، بە بیانووی خراپی ئەنجامەکانی لە سەرەتای ئەم وەرزەوە.
فابریزیۆ ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە یانەی مانچستەر یونایتد بەمشێوازە بڕیاری دوورخستنەوەی کاریکیان ئاشکرا کردووە،” دوای دەستپێکێکی نائومێدکەر لەسەرەتای ئەم وەرسەوە یانەکەمان هەیبووە، هەربۆیە گەیشتین بە ئەو دەرئەنجامە زۆر قورسە کە گۆڕانکاری پێویستە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانمان".
مانچستەر یونایتد لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیاندا ئاماژەیان بەوە کردووە، "مایکل ئەفسانەیەکی مانچستەر یونایتد بووە و هەمیشە وا دەبێت. هەروەک چۆن وەک یاریزانێک کردی، بە درێژایی ئەو ماوەیەی گەڕایەوە بۆ یانەکە بە بەرزترین ستانداردی دڵسۆزی و پیشەگەرییەوە هەڵسوکەوتی کردووە. سەرکردایەتی و دەستکەوتەکانی وەرزی رابردوو هەمیشە بە خۆشەویستی لەیاد دەکرێن، وە یانەکە دەیەوێت بە زووترین کات جێگرەوەیەکی باش و هەمیشەیی دیاری بکات".
فابریزیۆ باسی لەوەشکردووە کە دانوستانەکان لەگەڵ ماوریسیۆ پۆچەتینۆ بەردەوامە بۆ ئەوەی بیکرێت بە ڕاهێنەری نوێی مانچستەر یونایتد.
PM:02:18:12/11/2026
ئهم بابهته 16
جار خوێنراوهتهوه