‌ڕۆناڵدۆ فیلمێک بەرهەم دەهێنێت.

وێستگە سپۆرت-

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ یەکەمجار وەکو بەرهەمهێنەر دەچێتە ناو پیشەسازی فیلمەوە، و فیلمێک بەرهەم دەهێنێت. 

چەند سەرچاوەیەک ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە هاوبەشی لەگەڵ دەرهێنەرێکی بەناوبانگی دیکەدا خەریکی بەرهەمهێنای فیلمێکە بە ناوی Stuntnuts کە فیلمێکی ئاکشنی کۆمیدییە. 

ڕۆناڵدۆ یەکەمجارە وەکو بەرهەمهێنەر بچێتە بواری پیشەسازی فیلم و بەشداری لە فیلمێکی ماوە درێژدا بکات، هاوشانی دەرهێنەری بەناوبانگ ماتیۆ ڤۆن .

بڕیارە چەند ئەکتەرێکی بەناوبانگی هۆڵیود بەشداری فیلمەکەی ڕۆناڵدۆدا بکەن وەکو هێم سۆرس، سام ڕۆکوێل، مات دەیمۆن. 

شایەنی باسە ڕۆناڵدۆ لە کاروانە وەرزشییەکەیدا وەکو یاریزانی تۆپی پێ دواین ساتەکانی بەڕێدەکات و یاریزانەکە لە پێشتردا ئاماژەی بەوە کردبوو کە لەوبڕوادا نییە لە دوای وازهێنانی لە یاریکردن، دەست بە کاری ڕاهێنەرایەتی بکات. 


AM:10:31:10/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری