ڕیاڵ مەدرید بردیەوە بەڵام مانگی هەنگوینییەکەی کۆتایی هات.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئیسپانیا یانەی ڕیاڵ مەدرید توانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یانەی ڤالانسیا بباتەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 12 یەمی خولی لالیگای ئیسپانیا لە ناو یاریگای مێستایا یانەی ڕیاڵ مەدرید بووە میوانی یانەی ڤالانسیا.
لە سەرەتاکانی یارییەکەدا یانەی خانە خوێ چەند هێرشێکی یەژک لە دوای یەکیان بردە سەر گۆڵی ڕیاڵ مەدرید و نزیک بوون لەوەی گۆڵیش تۆمار بکەن بەڵام یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید و بە تایبەت کۆرتۆوا وەک هەمیشە ڕێگر بوون، وە دواتر فیدی ڤاڵڤێردی لە خولەکی 28 دا گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و یاریزانانی هاوڕێی گەڕانەوە کەشی یارییەکە و دواتر کوڕانی قەڵای شاهانە کۆنترۆڵی یارییەکەیان گرتەوە دەست، لە خولەکی 36 دا ئاردا گولەر گۆڵی دووەمی ڕیاڵ مەدریدی تۆمار کرد و ئەو تایمە بەو دوو گۆڵە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی ڤالانسیا بە شێوازی بەکارهێنانی توندی و ڕەفتاری ناوەرزشی دەیانویست یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید دووبارە لە کەشی یارییەکە ببەنەوە دەرەوە و بەشێوازێکی تایبەت بە خۆیان گۆڵی کەمکردنەوەی ئەنجام و یەکسانی تۆمار بکەن، بەڵام کیلیان ئێمباپێ لە خولەکی 75 دا گۆڵێکی دیکەی تۆمار کرد و ئەنجامی یارییەکەی یەکلاکردەوە، سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 3-0 لە سوودی یانەی شاهانە کۆتایی هات.
یاری ڤالانسیا دواین یاری ڕیاڵ مەدرید بوو بە بێ ڤینیسۆس جۆنیۆر و لە پاش پشووی نێودەوڵەتی یاریزانەکە ماوەی ڕاگیرانەکەی کۆتای دێت و دەگەڕێتەوە بۆ یاریکنرد بۆ یانەکە لە لالیگا.
زۆرێک لە شارەزایان و شیکەرەوە وەرزشییە جیهانییەکان پێشبینی ئەوە دەکەن کە گەڕانەوەی ڤینیسۆس ببێتەوە کێشە و سەرئێشەی گەورە بۆ مۆرینۆ و پێکهاتەی یانەکە و ئەو یاریزانە بەهۆی ئاسە خراپەکەی و کارە ناوەرزشییەکانی کاریگەری خراپی لەسەر دەروون و سەقامگیری تیپەکە و یاریزانانی هاوڕێی دەبێت.
بەو بردنەوەیە یانەی ڕیاڵ مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە 30 خاڵ چووە پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولەکە.
AM:11:36:08/11/2026
ئهم بابهته 56
جار خوێنراوهتهوه