ڕۆدری لە وادەی خۆی زووتر دەگەڕێتەوە.
وێستگە سپۆرت-
دوای ئەوەی ڕاگەیەندرا کە ڕۆدری بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، پزیشکانی یانەکە ڕایانگەیاند ڕەنگە زووتر بگەڕێتەوە یاریکردن بۆ یانەکە.
ڕۆژنامەی سپۆرت ئەوەەی ئاشکرا کردووە کە دوای ئەوەی ڕۆدری لە یاری یانەکەی دژی ئەستۆن ڤێلا توشی پێکانی ماسولکەیی بوو وە یانەکە ڕایانگەیاند کە بۆ ماوەی زیاتر لە چوار هەفتە لە یاریکردن دوور دەکەوێتەوە، بەڵام دەستەی پزیشکی یانەکە ڕایامگەیامدووە کە ڕۆدری زووتر دەگەڕێتەوە.
دەستەی پزیشکی یانەکە لە دواین پشکنیندا بۆ پێکانەکەی ڕۆدری ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە بەرەوپێشچوونی باشی لە چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی بینیوە و پێشبینی ئەوە دەکرێت کە زووتر لە وادەی خۆی دەگەڕێتەوە و بۆ یاری مانچستەر سیتی ئامادەدەبێت.
ڕۆدری لەم وەرزەدا یەکێکە لە گرنگترین یاریزانەکانی بارشەلۆنا و لە پاش پەیوەندیکردنی بەو یانەیەوە توانیویەتی ڕۆڵێکی باش بگەڕێت، هەرچەندە تاوەکو ئێستا ڕەخنەی ئەوەی لێ دەگیرێت کە لەگەڵ ستایل و شێوازی یاریکردنی هانسی فلیکدا زۆر ناگونجێت.
AM:11:23:08/11/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه