ئێمباپێ لە مەراسیمی باشترینەکاندا دەست بەتاڵ دەرچوو.
وێستگە سپۆرت-
سەرەڕای ئامادەبوونی لە مەراسیمی باشترینەکانی ساڵدا بەڵام کیلیان ئێمباپێ سەرجەم خەڵاتەکانی لە سوودی هاوڕێکانی لەدەستدا.
شەوی ڕابردوو لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا مەراسیمی باشترینەکان ئەنجام درا و باشترینەکانی ساڵ دیاریکران.
ئەوەی پێشبینی دەکرا و بەشێک لە شارەزایانی تۆپی پێ چاوەڕوانی ڕوودانی بوون ئەوەبوو کە کیلیان ئێمباپێ خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی بباتەوە و وەکو باشترین یاریزانی ساڵ دیاری بکرێت، بەڵام شتەکان پێچەوانە بوونەوە کاتێک ڕۆناڵدۆ نازاریۆ هات و لە کاغەزەکەی دەستیدا ناوی هاری کەینی وەکو باشترین یاریزانی ساڵ خوێندەوە.
ڕۆژنامەی لکیب و گۆڤاری فرانس فتبۆڵیش ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە کە کیلیان ئێمباپێ بە جیاوازییەکی زۆر کەم و بە دیاریکراوی بە جیاوازی تەنها 40 خاڵ خەڵاتەکەی لە سوودی هاری کەینی هاوڕێی لەدەستداوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە سەرەڕای ئامادەبوون و جیا لە خەڵاتی باڵۆندۆر ئێمباپێ هیچ خەڵاتێکی دیکەی نەبردەوە و خەڵاتی باشترین هێرشبەری ساڵیش بەخشرایە هاری کەین.
وە یەکێکی تر لە ڕکابەرە سەرسەختەکانی کە لامین یاماڵ بوو وەکو باشترین لاوی ساڵ دەستنیشانکرا و خەڵاتی باشترینی پێبەخشرا.
بەڵام ئێمباپێ دەستبەتاڵ لە لەندەنەوە دەگەڕێتەوە مەدرید.
PM:12:16:27/10/2026
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه