‌هاری کەین بووە براوەی باڵۆندۆری 2026.

وێستگە سپۆرت-

لە مەراسیمێکدا باشترینەکانی ساڵ دیاری کردن و تۆپە ئاڵتونییەکەش بە هاری کەین بەخشرا. 

شەوی ڕابردوو لە مەرسیامێکی تایبەتدا کە گۆڤاری فرانس فوتباڵ لە لەندەنی پایتەختی ئینگلتەرا سازی کردبوو باشترینەکانی ساڵ دیاریکران و خەڵآتی تایبەتیان پێ درا. 

سەرەتا و لە دەستپێکی ئاهەنگەکەدا، خەڵات بەخشرا بە باشترین گۆڵپارێزی ساڵ و ئۆنای سیمۆنی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا وەکو باشترین گۆڵپارێزی ساڵ دیاریکرا. 

دواتر لویس دیلا فۆنتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا وەکو باشترین ڕاهێنەری ساڵ دەستنیشانکرا و خەڵاتی پێدرا، ئەوەش دوای ئەوەی کە توانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیادا جامی جیهانی 2026 بەدەستبهێنێت. 

خەڵاتی باشترین لاوی ساڵیش بەخشرا بە لامین یاماڵ دوای ئەوەی لە ساڵەکەدا توانی ئاستێکی نایاب پێشکەش بکات. 

خەڵاتی سۆقراتیش بەخشرایە باکایۆ ساکا وەکو یاریزانێک کە لەو ساڵەدا زۆرترین کاری خێرخوازی ئەنجام داوە. 

وەکو باشترین یانەی پیاوان خەڵات بەخشرایە یانەی پاریس سانجێرمان دوای ئەوەی توانی بۆ دووەم ساڵی لەسەر یەک نازناوی چامپیۆنسلیگ بباتەوە و بۆ تۆپی پێی ئافرەتانیش خەڵاتی باشترین یانە بەخشرایە یانەی بارشەلۆنای ئافرەتان. 

دواتر باشترین هێرشبەری ساڵ دیاری کرا و هاری کەین ئەو خەڵاتەیشی بردەوە کە بە خەڵاتی گێرد مۆلەر ناسراوە. 

لە کۆتاییدا ناوی باشترین یاریزانی جیهان ئاشکرا کرا کە هاریکەین بوو وە تۆپی ئاڵتونییەکەی پێ بەخشرا و سەرکەوت بەسەر ڕکابەرەکانیدا بە تایبەت لامین یاماڵ مو کیلیان ئێمباپێ کە بە دوو ڕکابەری سەرسەختی هاریکەین تەماشا دەکران.  




PM:12:08:27/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری