‌تین هاگ “ئێمە وەکو یاریزانێکی مێژووی ڕێزی ڕۆناڵدۆمان دەگرت بەڵام ئەو بێ ئومێدی دەکردین”.

وێستگە سپۆرت-

تین هاگ هەموو شتێکی سەبارەت بە سەردەمی مان یونایتد لەگەڵ ڕۆناڵدۆدا ئاشکرا کرد. 

ئیریک تین هاگی ڕاهێنەری پێشووی مانچستەر یۆنایتد لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی زە ئەتڵەنتیک هەموو شتێکی باس کرد کە لە سەردەمی ڕاهێنەرایەتی ئەودا لەگەڵ شەیتانە سوورەکان و ۆڕناڵدۆدا ڕوویداوە و بە شێوازی جیاواز باسی لێوە کراوە.

هەر لە سەرەتای چاوپێکەوتنەکەیدا تین هاگ ئاماژەی بەوە کردووە، "من و یاریزانەکانم وەکو یەکێک لە باشترینەکانی مێژوو ڕێزمان لە ڕۆناڵدۆ دەگرت، بەڵام هەمیشە یاریزانەکە بێ ئومێدی دەکردین”. 

تین هاگ دەڵێت من لە یاریگادا تەنها داوای ئەوەم لە ڕۆناڵدۆ دەکرد کە هاوشێوەی سەرەمڕێکی بۆکس هەوڵ بدات هەمیشە لەو کاتەنەدا لە ناو بۆکسەکەدا ئامادەبێت کە یاریزانەکانی هەوڕێی تۆپ ئاراستەی ئەوێ دەکەن، بەڵام ئەو زۆر جار لەوێ ئامادە نەبوو یانە نەی دەتوانی ئەوە جێبەجێ بکات کە من دەمویست”. 

ڕاهێنەرەکە ئاماژەی بەوەش کرد، "من هەنیشە ئەوەم بە ڕۆناڵدۆ دەوت کە یاریزانەکانی هەوڕێت دەیانەوێت یارمەتی تۆ بەن و لەگەڵت بن بۆ ئەوەی باشترین پێشکەش بکەیت، بەڵام گەر تۆ لە ناوچەی سزای تیپی بەرامبەر نەبیت بۆ ئەوەی گۆڵ تۆمار بکەیت ناتوانیت بەوە بگەیت کە دەتەوێت”. 
تین هاگ باسی لەوەش کرد، ئەوەی کە من پێی ئاسوودە نەبووم ئەوەبوو کە ۆڕناڵدۆ هەمیشە بەر لە ڕاهێنانەکان بە یاریزانەکانی دەوت کە لە کاتی ڕاهێناندا وریای ئەوە بن کە توشی پێکان نەبن و هەموو توانای خۆتان بەکار مەهێنانن بۆ ڕاهێنان، خۆ من لە ئەو تێدەگەیشتم و هەموو یاریزانێک مافی خۆیەتی کە لە ڕاهێناندا خۆی بپارێزێت، بەڵام یاریزان دەبێت بە باشی و بە ڕۆحیەتەوە ڕاهێنان ئەنجام بدات، لەبەر ئەوەی ئەگەر وانەکات ناتوانێت ئاستی خۆی بەرز بکاتەوە و بگاتە لوتکەی ئاستی”. 

لە کۆاتی قسەکانیدا تین هاگ باسی لەوە کرد کە ئێمە زۆر جار لەسەر ئەو شتە ناکۆکیمان دەبوو بەڵام ڕۆناڵدۆ مەشقەکانی جێ دەهێشت و منیش بەرەنگاری ئەو کردارەی دەبوومەوە”.


PM:12:16:20/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری