‌هانسی فلیک “ لامین باشترین یاریزانی جیهانە “

وێستگە سپۆرت-

هانسی فلێکی ڕاهێنەر وتی "ئێمە ئەمڕۆش توانیمان نمایشێکی باش بکەین و کۆنترۆڵی یارییەکەمان کردبوو، وە دڵخۆشم بەو ڕۆحیەتەی یاریزانەکانم "

لە پاش بردنەوەکەی بارشەلۆنا بەرامبەر ڕیاڵ بیتیس بە ئەنجامی 5-2 هانسی فلیکی ڕاهێنەری بارشەلۆنا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پاش یارییەکە وتی،” بەڕاستی من زۆر دڵخۆشم بە ئاستی یاریزانەکانم و ئەو ۆڕحیەتەی هەیانە، ئێمە تا دواین ساتەکان ئەمانەوێت گۆڵ تۆمار بکەین”. 

هانسی فلێک دەربارەی لامین یاماڵیش وتی، لامین تەمەنی تەنها 19 ساڵە باڵم سەیر دەکەیت بەشداری سەرجەم یارییەکانی کردووە لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەیدا و توانایەکی باش هەیە، وە کاتێک سەیری گۆڵەکەی ئەمشەوی دەکەیتەوە دەزانیت کە ئەو چەند یاریزانێکی مەزنە و پێم وایە ئێستا بشترین یاریزانی جیهانیشە”. 

سەبارەت بەوە پرسیار لە هانسی فلێک کرا کە لە پاش گۆڕانکاریکردن بە لامین یاماڵ چی بە گوێی ئەو یاریزانەدا چرپاندووە ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکەش وتی،” پێم وت کە زۆر شانازی بەوەوە دەکەم، وە لە پێناو ئەوە ئەو گۆڕانکارییەشمان ئەنجام دە بۆ ئەوەی یاریزانەکە زیاتر ماندوو نەبێت لە کاتێکدا تاڕادەیەکی زۆر ئەنجامەکە لە سوودی ئێمە یەکلا ببوویەوە و یارییەکەی قورسیشمان لە پێشە”. 

لە کۆتایی قسەکانیدا هانسی فلێک وتی،” گرنگترین شت بۆ ئێمە لە ئێستدا ئەوەیە کە توانای جەستەی یاریزانەکانمان بپارێزین و هەوڵ بدەین ئەوانەی لە پێکان گەڕاونەتەوە بگەڕێنەوە لوتکەی توانای جەستەیی خۆیان”. 


AM:11:48:18/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری