‌بارشەلۆنا بەردەوامە لە تمارکردنی ژمارە پێوانەییەکان.

وێستگە سپۆرت-

تیپەکەی هانسی فلێک لەم وەرزەدا ئامارەکانیان بە جۆرێکە هەر هەفتەیەک و ژمارەیەکی پێوانەی نوێ بۆخۆیان تۆمار دەکەن. 

یانەی بارشەلۆنا دوای بردنەوەیان بە ئەنجامی 5-2 لە ڕیاڵ بیتیس ژمارەیەکی نوێیان بە ناوی خۆیانەوە نوسییەوە کە ئەویش بوون بە یەکەم وەشانی یانەکە کە لە مێژوودا 9 بردنەوەی یەک لە دوای یەکیان لە سەرەتای وەرزەوە نوسیبێت واتا لە مێژووی بارشەلۆنادا پێشتر ئەو ئامارەیان لە سەرەتای وەرزەوە تۆمار نەکردووە.

وە یانە کەتەلۆنییەکە ڕیکۆردێکی یانەی ڕیاڵ مەدریدی یەکسان کردەوە کە لە وەرزی 69-1968 دا نۆ بردنەوەی یەک لە دوای یەکیان تۆمار کردووە و بە تۆمار کردنی بردنەوەیەکی تر کە یاری کلاسیکۆیە لە هەفتەی داهاتوو ئەو ڕیکۆردەش بە ناوی خۆیانەوە دەنوسنەوە.

بارشەلۆنا لەم وەرزەدا 48 گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانییەتییەکاندا تۆمار کردووە کە ڕێژەی نزیکەی 4.4 گۆڵ دەکات بۆ هەر یارییەک کە بە درێژای ئەم وەرزە ئەو ئامارە کەمی نەکردووە و ئەمەش ئەوەمان پێ دەڵێت کە بەرزترین ڕێژەی گۆڵ تۆمار کردنە و هیچ یانەیەکی تر لەم وەرزەدا ئەو ڕێژەیەی تۆمار نەکردووە و بگرە ڕکابەرەکانی لێشیەوە نزیک نین. 
  


AM:11:36:18/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری