بارشەلۆنا ڕەحم بە هیچ یانەیەک ناکات و 5 گۆڵی لە ڕیاڵ بیتیسیش تۆمار کرد.
وێستگە سپۆرت-
یانەی بارشەلۆنا بەردەوامە لە ئەنجامە باشەکانی و بە ئەنجامی 5-2 لە ڕیاڵ بیتیسیشی بردەوە.
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیسپانیادا یانەی بارشەلۆنا لە یاریگای لا کارتۆخا بووە میوانی یانەی ڕیاڵ بیتیس.
تایمی هەکەمی یارییەکە گەرمو گوڕییەکی زۆری بە خۆیەوە بینی کاتێک یانەی بارشەلۆنا وەک هەمیشە فشارە زۆرەکانیان دەستپێکرد، بەڵام تیپەکەی پلیگرینیش بە چاو نەترسانە بە هێرشی یەک لە دوای یەک وەڵامیان دەدانەوە، یانەی بارشەلۆنا لە ڕێگای سیحری لامین یاماڵەوە گۆڵی یەکەمیان لە خولەکی 10 تۆمار کرد، دواتر یانەی ڕیاڵ بیتیس لە خولەکەکانی 27 و 43 دا دوو گۆڵیان تۆمار کرد بەڵام ناوبژیوان بە بیانوی فاوڵ گۆڵی دووەمیانی ڕەتکردەوە دواتر و لە کۆتا خولەکەکانی ئەو تایمەدا ۆڕدری بە لێدانێکی سەر گۆڵی دووەمی بارشەلۆنای تۆمار کرد و سەرەنجان ئەو تایمە بە پێشکەوتنی بارشەلۆنا بە 2-1 کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا گابرێل خیسۆس گۆڵێکی تری بۆ یانەکەی تۆمار کرد بەڵام ئیزەلزولی یاریزانە خێرا و ناوازەکەی بیتیس گۆڵێکی تری بۆ یانەکەی تۆمار کرد و دووبارە ئەنجامەکەی کەمکردەوە، بەڵام یانەی بارشەلۆنا چوارەم گۆڵ و پێنجەم گۆڵی خۆیشی تۆمار کرد دوای ئەوەی ناوبژیوانی یارییەکە لە خولەکی 54 دا یاریزانێکی ڕیاڵ بیتیسی بە کارتی سوور کردە دەرەوە ئیتر یانەی ڕیاڵ بیتیس توانای بەرەنگاری یانەی بارشەلۆنایان لەدەستدا، سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 5-2 لە سوودی یانەی بارشەلۆنا کۆتایی هات.
بەم بردنەوەیەش بارشەلۆنا کۆی خاڵەکانی گەیاندە 27 خاڵ و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ نزیکترین ڕکابەریدا کە ئەتلەتیکۆ مەدریدە بە 5 خاڵ هێشتەوە.
AM:11:29:18/10/2026
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه