‌ئیسپانیا و لامین یامال تۆقێنەرن.

وێستگە سپۆرت-

دوای بردنەوەی لە چیک، ئیسپانیا ڕیکۆردێکی مێژووی بۆ خۆی نوسییەوە و لامین یاماڵیش ئامارەکانی تۆقێنەرن.

شەوی ڕابردوو لە هەفتەی سێیەمی نەیشنلیگدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە ناو خاکی خۆیدا میوانداری هەڵبژاردەی چیکی کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی 3-1 لێ بردووە، کە یەکێک لە گۆڵەکانی ئیسپانیا لامین تۆماری کرد. 

بەو بردنەوەی ئیستا هەڵبژاردەی ئیسپانیا خاوەنی ڕیکۆردێکی مێژووییە ئەویش نەدۆڕانە لە زنجیرەیەکی زۆری یاریدا کە ئەویش 41 یارییە، وە دواین جار کە ئیسپانیا یارییەکی دۆڕاندبێت لە مانگی 3 ی ساڵی 2024 دا بووە کاتێک بە ئەنجامێ گۆڵێکی بێ وەڵام بە هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا دۆڕا لە یارییەکی دۆستانەدا. 

وە لامین یاماڵیش بەو گۆڵەی تۆماری کرد بەردەوامی بە ئامارە تۆقێنەرەکەی دا و زیاتر و زیاتر بە توندی وەڵامی ڕەخنە گرانی دایەوە.

لە دەستپێکی وەرزەوە لە دوو یاری یەکەمدا لامین یاماڵ ئاستی وەک پێویست نەبوو ڕەخنەیەکی زۆری ئاراستەکرا، بەڵام لە پاش ئەو دوو یارییەوە، لامین بەشداری لە 9 یاریدا کردووە لەگەڵ یانەکەی و هەڵبژاردەکەی لەو ژمارە یارییەدا توانیویەتی بەشداری لە 19 گۆدا بکات، 12 گۆڵ و 7 ئەسیست کە ئەمە ئامارێکی تۆقێنەرە کە ئەو یاریزانە تۆماری کردووە و دژی ڕەخنە گرانی وەستاوەوتەوە بە ئاستە بەرزەکەی.

بڕیارە پێش کۆتایی هاتنی پشووی نێودەوڵەتی، هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاریەکی دیکە ئەنجام بدا لە چوارچێوەی یاری چوارەمی نەیشنلیگدا، ئەویش لە دەرەوەی خاکی خۆی و لە ناو کرواتیا دژی کرواتیا بوەستێتەوە.  


AM:10:52:04/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌