‌فلێک دڵخۆشە بە ئاستی کانسێلۆ.

وێستگە سپۆرت-

هانسی فلێکی ڕاهێنەری بارشەلۆنا بیری کەوە کردووەتەوە کە دەتوانێت سوودی زیاتر لە کاسنێلۆ وەربگرێت.

دوای ئەوەی کانسێلۆ لە یارییەکانی ڕابردووی هەڵبژاردەکەی لە یارییەکانی نەیشنلیگدا توانی ئاستێکی نمونەی پێشکەش بکات، هانسی فلێکی ڕاهێنەری بارشەلۆنا دڵخۆشە با ئاستی یاریزانەکەیان لەگەڵ هەڵبژاردەکەیدا و پێیوایە دەتوانێت سوودی زیاتر بە بارشەلۆناش بگەیەنێت. 

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە لەو چەند یارییەی لەگەڵ پرتوگال ئەنجامی دا کانسێلۆ لە باڵی ڕاستی بەرگری پشتی پێ دەبەسترا و ئاستێکی نایابی هەبوو، هانسی فلێکیش بیری لەوە کردووەتەوە کە ئەو یاریزانە دەتوانێت جگە لە پێگەکەی ئێستای کە باڵی چپی بەرگرییە، لە باڵی ڕاستی بەرگریش سود لەو یاریزانە وەربگرێت، ئەو کاتانەی کە ئیریک گارسیا و کۆندێ بەردەست نین. 

وە لە پێشتردا ئەو ڕاهێنەرە بیری لەوە کردبووەوە کە کۆندێ وەکو سەرەتای کاروانی وەرزشی یاریزانەکە بگەڕێنێتەوە دڵی بەرگری کە ئەو کات لەو پێگەیەدا یاری دەکرد، بەڵام ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە بەو شێوەیە بژاردەی جێگرەوەی بۆ باڵی ڕاستی بەرگری نەدەما، بەڵام لە ئێستادا بە پشت بەستن بە کانسێلۆش دەتوانێت ئەو بیرۆکەیەی پێشتریشی جێبەجێ بکات. 
 


AM:11:43:03/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری