مێسی دواین یاری خۆی بە درێسی ئەرجەنتینەوە ئەنجام دەدات.
وێستگە سپۆرت-
لیۆنێل مێسی گەشتی ئەرجەنتینی کردووە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا دواین یاری خۆی بە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە ئەنجام بدات.
دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی ئینتەر میامی ئەرمیکی وازهێنانی یەکجاری خۆی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتینی داوایان لە ئەفسانە مێژووییەکەیان کرد کە دواین یاری بە درێسی هەڵبژاردەکەوە لە ناو خاکی ئەرجەنتیندا ئەنجام بدا، مێسیش بەو داوایە ڕازی بوو.
بەرەبەیانی دوێنی هەینی، ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بە فڕۆکەیەک گەیشتە ڕۆزاریۆ و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا و بە دیاریکراوی لە بەرەبەیانی چوارشەممەدا یارییەکە ئەنجام بدات.
وە فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکە بیریان لەوە کردووەتەوە کە مەراسیمێکی تایبەت ئامادە بکەن لەگەڵ دواین یاریدا لە پێناو ئەوەی کە ئەو ئەفسانەیان بە شێوەیەکی زۆر شایستە بەڕێ بکەن.
AM:11:28:03/10/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه