‌چارەنوسی پێکانەکەی ڕافینها بە نادیاری ماوەتەوە.

وێستگە سپۆرت-

ڕافینها لە یاری هەڵبژاردەکەی توشی پێکان بووە و ماوەی دوورکەوتنەوەکەی تاوەکو ئێستا دیاری نەکراوە.

لە یارییەکەی نێوان هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئوسترالیادا، ڕافینها بە هۆی پێکانەوە لە نێوان تایمەکاندا یاریگای بەجێهێشت و نیگەرانییەکی زۆری خستە دڵی هاندەرانی بارشەلۆنا و ئیدارەی یانەکەوە، کە پێکانی ئەو یاریزانە قورس بێت، ئەوەش دوای ئەوەی کە ڕاستەوخۆ لە پاش یارییەکە یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیلی پێکانی ڕافینهایان ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوە کرد کە یاریزانەکە بە هۆی پێکانی ماسولکەیی لە ڕانیدا گۆڕانکاری پێکراوە. 

فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنوسیش ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ڕافینها بە هۆی پێکانەکەی کەمپی مەشقەکانی هەڵبژاردەکەی جێ دەهێڵێت و دەگەڕێتەوە بارشەلۆنا، بەڵام ڕەنگە پێکانەکەی زۆر قورس نەبێت. 

پێگەی گڵۆبۆیش باس لەوە دەکات، کە پێکانەکەی ڕافینها لە پاش ئەنجامدانی پشکنینی سەرەتایی دەرکەوتووە کە زۆر قورس نییە، بەڵام یاریزانەکە بەشداری یارییە دۆستانەکەی هەڵبژاردەکەی دژی هندستان ناکات لە ڕۆژی شەممەدا و هەڵبژاردەکە نایانەوێت مەترسی بخەنە سەر دۆخی یاریزانەکە، بەڵام پێکانەکەی قورس نییە. 


AM:10:54:30/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری