مان سیتی لە کۆی 115 تاوان 114 تاوانی بەسەردا ساغ بووەتەوە.
وێستگە سپۆرت-
یانەی مانچستەر سیتی بە کۆمەڵێک پێشێلکاری زۆر لە پرێمەرلیگ تاوانبار کراوە و لە بەردەم سزایەکی قورسدایە.
دوای ئەوەی دەیڤد ئۆرنشتاینی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی ئاشکرایکرد کە یانەی مانچستەر سیتی لە کۆیا 115 تاوان کە پێی تاوانبار کراوە لە پرێمەرلیگ 114 تاوانی بەسەردا ساغ کراوەتەوە و لەبەردەم سزادانێکی قورسدایە وە ئەو 114 سەرپێچییەی کە بەسەر مانچستەر سیتیدا ساخ بووەتەوە کە لە ماوەی ساڵانی نێوان 2009-2018 کردوویانە بەسەر پێنج گروپدا دابەش بوون کە ئەمانەن،
یەکەم، شکستهێنان لە پێدانی زانیاری وردی دارایی بە پریمەرلیگ. کە ئەمە گەورەترین پێشێلکاریە و زیاتر لە 50 سەرپێچیان لەسەر ئەم خاڵەیە.
دووەم، بڕی مووچەی ڕاهێنەر و یاریزانەکان بەتەواوی ئاشکرا نەکراوە. کە زیاد لە 11 یاریزان لەخۆدەگرێت.
سێیەم، پێشێلکردنی یاساکانی یاری خاوێنی دارایی یوفا, کە بریتییە لە هاوسەنگکردنی خەرجیەکانیان لەگەڵ ئەو داهاتەی کە بەدەستی دەهێنن.
چوارەم، شکاندنی یاسای قازانجی پریمەرلیگ, کە پێویستە سنووری خەرجیەکان تێپەڕنەبێت لە 85٪ داهاتی تۆپی پێ + فرۆشتنی یاریزانان.
پێنجەم، هاوکارینەکردنی ئەو لیژنەیەی کە بەردەوام لێکۆڵینەوەکان دەکەن درێژەپێدانی سەرپێچییەکانیان بۆ ماوەی چەندین ساڵ، کەئەمەش بەتەنها 35 تۆمەتی لێکەوتۆتەوە.
ئەو سزایانەش کە ئەگەری هەیە بە سەریاندا بسەپێنرێت، کەمکردنەوەی خاڵ و سزای دارای و دابەزاندنیان لە پرێمەرلیگ و لێسەندنەوەی نازناوەکانیان لە ماوەی ئەو ساڵانەدا کە من بڕوا ناکەم ئەو دوو سزایای ئاخیر جێبەجێ بکرێت.
سیتی خەریکی تانە دانە لەو تاوانانە و چاوەڕوان دەکرێت پێداچوونەوە بە تاوانەکاندا بکرێتەوە و بڕیار لەسەر چارەنوسی یانە شین پۆشەکەی مانچستەر بدرێت.
(نەهرۆ سەڵاح )
PM:10:29:25/09/2026
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه