‌زیدان پێکهاتەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا دەگۆڕێت.

وێستگە سپۆرت-

ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بڕیاری داوە چەند گۆڕانکارییەک لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکەدا بکات. 

دوای ئەوەی زینەدین زیدان وەکو ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی فەڕەنسا دیاریکرد، لە یەکەم تاقیکردنەوەیدا کە یارییەکانی نەیشنلیگە دەیەوێت چەند گۆڕانکارییەک لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکەدا بکات، هەم لە وەستانی یاریزانەکان لە ناو یاریگادا، هەم بەشداری پێکردنی چەند یاریزانێکی دیکە، کە لە سەردەمی دیدییە دیشامپدا یەدەگ دەکران و زۆر پشتیان پێ نەدەبەسترا. 

زیدان بڕیاریداوە داڕشتەی پێکهاتەکەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بکات بە 4-3-3 و لە یارییەکانی داهاتووی هەڵبژاردەکەدا لە نەیشنلیگ بەو شێوازە یاری بکات. 

هەروەها ڕاهێنەرە فەڕەنسییەکە بڕیاریداوە کە هێڵی ناوەند و پێشەوەی هەڵبژاردەکە لەم یاریزانانە پێکهاتبن لە زۆر باردا. 
لە هێڵی هێرشبەری هەر یەکە لە یاریزانان ئۆلیسێ و دیمبێڵێ و ئێمباپێ بن و لە هێڵی ناوەندیش هەر یەکە لە شەرقی و کۆنێ و ڕابیۆت بێت. 

ئەوەی چێی سەرنجە زیدان باوەڕی بە توانا تاکەکەسی و تاکتیکییەکانی ڕەیان شەرقی یاریزانی یانەی مانچستەر سیتییە و پێی وایە ئەو یاریزانە شایەنی ئەوەیە لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسادا لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئینزۆ مارێسکای ڕاهێنەری نوێی مانچستەر سیتیش لەم وەرزەدا بە شێوەی سەرەکی پشت بە شەرقی دەبەستێت و یاریزانەوکە توانیویەتی کاریگەرییەکی باشی هەبێت لە ئەنجامە باشەکانی یانەکەیدا. 


AM:11:28:24/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری