ئەرسناڵ توشی دۆڕانێکی سەخت هات.
وێستگە سپۆرت-
دوور لە چاوەڕوانییەکان یانەی ئەرسناڵ دژی برایتۆن توشی شکستێکی قورس بوو وە سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا.
لە درێژەی یارییەکانی پرێمەرلیگ و لە هەفتەی پێنجەمی خولەکەدا، یانەی ئەرسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی برایتۆن.
لە سەرەتای یارییەکەوە تۆپچییەکانی لەندەن وەک هەمیشە کۆنترۆڵی یاریگایان کردبوو چەند هێرشێکی زۆریشیان بردە سەر گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا بەڵا سەرکەوتوو نەبوون و بە شێوازێکی چاوەڕواننەکراو یانەی خاوەن یاریگا لە خولەکی 31 دا پاسکال کرۆس گۆڵی یەکەمی بۆ برایتۆن تۆمار کرد و یاریزانانی ئەرسناڵی لە کەشی یارییەکە کردە دەرەوە، هەر دوای ئەو گۆڵە و لە دواین خولەکەکانی تایمی دووەمدا برایتۆن گۆڵێکی دیکەشیان تۆمار کرد و ئەو تایمە بەو دوو گۆڵەی برایتۆن کۆتایی هات.
هەر لەگەڵ دەستپێکی تایمی دووەمدا یاریزانانی برایتۆن بە ئاستبەرزی و درێژە پێدەری ئاستەکەیان لە تایمی یەکەمدا دەرکەوتن و لە خولەکی 57 دا گۆڵی سێیەمیان تۆمار کرد و تاکۆتایی یارییەکەش نەیانهێشت تۆپچییەکان یەک گۆڵیش تۆمار بکەن، سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە سوودی برایتۆن کۆتایی هات.
بەو ئەنجامەش یانەی ئەرسناڵ سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا و مانچستەر سیتی گەر بتوانێت یارییەکەیان دژی سەندەرلاند بباتەوە ئەوکات سێ خاڵ پێش ئەرسبناڵ دەکەوێت و پێگەی خۆی لە پێشەنگی خولەکە بەهێزتر دەکات.
PM:12:09:20/09/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه